نیشانەکانی برینی گەدە چین؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 24 يونيو 2021

نیشانەکانی برینی گەدە چین؟





سروە خۆشناو- تەندروستی-نوێ ژین



بەگشتی ئازاری برینی گەدە کاتژمێرێک لەدوای خواردن دەست پێدەکات، چەندین کاتژمێرێک درێژەی دەبێت و هەروەها ئەم ئازارە شەوانە زیاتر دەبێت و هەندێک جار کەسەکە لە خەو دەکات، ئازاری برینی گەدە ئەو کاتانەی گەدە بەتاڵە زیاتر دەبێت هەر بۆیە دەبێ خۆتان لە برسێتی بپارێزن،برینی گەدە بۆ ماوەیەک لەناو دەچێت بەڵام پاش چەند هەفتە دوبارە سەرهەڵدەداتەوە. 



 باوترین نیشانەی برینی گەدە ئەمانەن:


۱- کزانەوەی سنگ، ئازاری برینی گەدە بە هۆی بەرکەوتنی ئاسیدی گەدە، لەگەڵ ئەوە شوێنەی کەوا بریندارە دێتە دی.


۲-ئازارێکی کەم لە گەدەدا. 


۳-کەمبوونەوەی کێشی جەستە. 


٤-بەخێرایی هەست بە تێربوون کردن. 


٥-دڵەکزێ. 


٦-ماندوویەتی، کەمبونی هەناسە و تێکچوونی رەنگی پێست. 


لە ئەگەری دەرکەوتنی ئەم نیشانانەدا بەخێرایی سەردانی پزیشک بکەن،کێشەی تەندروستییەکانی پەیوەندیدار بە گەدە ئەگەر بەخێرایی چارەسەر نەکرێن، مەترسیی گەورەی وەکوو شێرپەنجەی گەدەی لێدەکەوێتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق