هەڤاڵ فازل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و پله‌كانی گه‌رمای ٤٨ كاتژمێری داهاتووی ناوچه‌كانی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
ئەمڕۆ هەینی ۲٥ـی حوزەیرانی ۲۰۲۱،كه‌شناسی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، رۆژى هەینى بەرزترین پلەکانى گەرما دەست دەکات بە بەرزبوونەوە، ڕۆژى شەممەى سەرەتاى هەفتەى داهاتوو بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما زیاتر دەبێت لە زۆربەى ناوچەکان دەگاتە سەرووى ٤۰ پلەى سیلیزى.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،"لە ئێستادا بەهۆى چالاکبوونى نزمە پاڵەپەستۆى وەرزى گەرمى ساڵانە لەگەڵ وەرگەڕانى هاوینە، پێشبینى دەکەین لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو بە گشتى بەرزترین پلەکانى گەرما بەردەوام لە سەرووى ٤۰ پلە بێت".
هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی،بەرزترین پلەکانى گەرما تا سەرووى ٤٥ پلە بەرزدەبێتەوە سەبارەت بە سەنتەرى پارێزگاکان.
لە ناوچە شاخاوییەکانیش دەگاتە سەرووى ۳٦ پلەى سیلیزى.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق