شاسوار عەبدولواحید دەست دەکەین بە چاک کردنەوی بەشێک لە شەقامەکانی سلێمانی. - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 24 مارس 2019

شاسوار عەبدولواحید دەست دەکەین بە چاک کردنەوی بەشێک لە شەقامەکانی سلێمانی.



شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پۆستێکیدا لە پەڕەی فەرمی خۆی ڕایدەگەیەنێت "قۆناغی چاککردنی بەشێک لە شەقامەکانی سلێمانی دەست پێدەکەین، دوای ئەم بارانە" 

باس لەوەش دەکات کە سەردانی چەند ناوچەیەکی تری شارەکانیان کردوە لە دهۆک، هەولێر، هەڵەبجە و قەزاکان، دەڵێت "پشت بە خودای گە‌ورە‌ دوای ١٢ی شەو تەقە لە هەندێک پرۆژە هەڵدەستێنین (ئەوانەی دە‌رەقەتی دێین و لە تواناماندا هەیە)."

هەروەها دەڵێت "یەکێتیی و پارتیی و حیزبەکانی تریش، هەوڵبدن پارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ بۆ خۆتان و داهاتوی منداڵەکانتان کۆبكە‌نە‌وە‌ نەک ئیشتان پێیبێت لە داهاتوو."

بە حیزبەکانی تریش دەڵێت "دابەشدکردنی وەزارەتەکان و شەرەپۆستیشتان لە بیر نەچێت، دەزانم کاتی زۆری لێ گرتوون، خوا فرسەتتان بدات. لەشتان ساغ بێت یاخوا، ماندوو نەبن.

لە درێژەی پۆستەکەیدا وەک تێبینی باس لەوە دەکات
ئەوان بودجەی حکومەتیان لا نییە و بیرە نەوتیان نەدزیوە، بەڵام شعوریان هەیە و بە‌م ئیمکانیەتە کەم و عەقڵە ئەندازیارییە هەوڵی باشترکر دەدە‌ن، غە‌م دەخۆن هەندێک ناوچە بە پارەیەکی کەم چاک دەبێتەوە، کەچی هیچ کام لە بەرپرسانی حکومی خۆیان ناکەن بە خاوەن ئە‌و کە‌موکورتیانە.

لە کۆتای پۆستەکەدا دەڵێ "ئێمە سیاسەتکردن لە شەڕە جوێن و شەرە پەڕۆوە‌ دەگۆڕین بۆ شەڕی خزمەت و خزمەتکاریی هاوڵاتییان. دڵنیام لەم کێبڕکێ شەریفانەدا، هاوڵاتیی سودمەندی یەکەمە."

ئـ.دیار حسێن

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق