پۆلیسی سلێمانی ٤٦ تۆمەتبار دەستگیردەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 29 أبريل 2019

پۆلیسی سلێمانی ٤٦ تۆمەتبار دەستگیردەکات



گەیلان جاسم_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

ئەمڕۆ دووشەممە۲۹ی نیسانی ۲۰۱۹ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند" لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ جێبەجێكردنی ئەو فەرمانانەی كە لە دادگاكانەوە دەردەچێت، لەماوەی دو هەفتەی ڕابردوودا مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكەی پۆلیسی سەرا ٤٦ تۆمەتبار دەستگیر دەكەن‌و دەستیش بەسەر سێ‌ چەكی جۆری دەمانچەدا دەگرن.

لەڕاگەێندراوەکەدا "پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ٤٦ تۆمەتباری بەم شێوەیەی خۆارەوە ڕاگەیاند.


. سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی ٢١ ی چەك‌ و دەستیش بەسەر سێ‌ چەكی جۆری دەمانچەدا گیراوە.

. ١٦ تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەكانی (٤٥٢، ٤٥٣، ٤٥٦و ٤٥٧ ) كە سەرجەم تۆمەتباران بەبیانوی جۆراوجۆر هاوڵاتیانیان فریوداوەو پارەیان لێوەرگرتون.

.٢٧ تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی ماددەكانی (٢٩ی چاودێری، ٥٥ی یاسای سزادان، ٤٩٥ ی یاسای سزادان)و چەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزادانی عیراقی.
- سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی ۲۱ ی چەك‌و دەستیش بەسەر سێ‌ چەكی جۆری دەمانچەدا گیراوە.

لە درێژەی ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە"هەروەها لەدرێژەی هەڵمەتی مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكەی پۆلیسی سەرا بۆ گەڕان‌و پشكنینی یانەو گازینۆو كافتریاكان پێنج كافتریاو گازینۆ داخران كە پابەندنەبون بەڕێنماییەكانی گەشتوگوزارو ئەو شوێنەیان بۆ قوماركردن بەكارهێناوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق