دیمەن تاهیر_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
ئەمڕۆ دووشەممە ۲۹ی نیسانی ۲۰۱۹ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا" پشتیوان سادق وەزیری پەروەدەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند"دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ پەیوەندی بە بەرنامەی کابینەی نوێی حکومەتەوە هەیە و بەپێی پێویستییەکان و پسپۆڕییان لە قوتابخانەکاندا دادەمەزرێن.
ڕاشیگەیاند"پێش چوار ساڵ نزیکەى ٤٠٠٠ مامۆستامان بە گریبەست دامەزراند و پێش لە چەند مانگێک زیاتر لە ٣٠٠ پلەى سەرپەرشتیاریمان وەرگرت و بە دادپەروەرى و لە تاقیکردنەوەدا درایە سەرپەرشتیاران کە پلەیەکى زۆر گرنگە. ئێستاش بابەتى وانەبیژى بەپێى پێویستى و لە چ شوێنک پێویست بێت کارى بۆ دەکرێت، ئێمە وەزارەتى کار نین کە کار ببینەوە.
ناوبراو وتیشی" ئێمە حیساب بۆ بەرژەوندى خۆمان دەکەین کە لە کوێ پێویستمان بە وانەبێژ هەبێت، بەپێى پسپۆرى بەپێى ساڵى خزمەت و ڕێزبەندى کارى بۆ دەکەین. بیگومان ئێستا وەکو وەزارەتى پەروەردە میلاکێکى زۆرمان هەیە، بەڵام لەبەر قەیرانى دارایى دەستێکى گەورەمان نەخستووەتە نێو ڕێکخستنەوەى میلاکاتەوە، چونکە ئەگەر مامۆستایەک بەپێى رێنماییەکان بەشەوانەى خۆى هەبێت بیگومان زۆر لە کیشە و گرفت کەم دەبێتەوە.
هەروەها وەزیری پەروەردە سەبارەت بە مامۆستایانى گرێبەست وتی" کێشەی ئەوان زیاتر پەیوەندی بە وەزارەتى پەروەردەوە نییە و پەیوەندی بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەیە. داواش لە بەرێوبەرایەتییەکانی پارێزگا و قەزاکان دەکەم هەرچى خێرایە کاربکەن بۆ پێدانی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە ناوچەکانی هەرێم کە ئەوەش کێشەیەکی هونەری و کارگێڕییە، دەبێت چارەسەر بکرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق