گەیلان جاسم _ ناوەندی هەواڵی وەرزشی نوێ ژین میدیا
"کریستیانۆ رۆناڵدۆی" ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی "یۆڤانتوسی" ئیتالی گرانترین ئۆتۆمبێلی له مێژوودا كڕی کە نرخەکەی دەگاتە زیاتر لە ۱۲ ملیۆن دۆلار لە هەمان کاتدا تا دوو ساڵی دیکەش ناتوانێت لێیبخوڕێت.
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "زەسەنی" بەڕیتانی ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی ڕۆناڵدۆ لەلایەن کۆمپانیای بۆگاتی دروستکراوە و لە جۆری Bugatti La Voiture Noire کە نرخەکەی ۱۲.٥ ملیۆن دۆلارە.
لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتووە ئۆتۆمبێله‌کەی ئەستێرە پرتوگالییەکە هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌ی ۱٦ بستۆنە و خێراییه‌كه‌ی ٤۲۰ كیلۆمه‌تره له كاژێرێكدا بۆ یه‌كه‌مجار له پێشانگای ئۆتۆمبێلیی "جنێف" نمایشکرا.
جێگای باسە "رۆناڵدۆ" تا دوو ساڵی دیكه ناتوانێت ئه‌و ئۆتۆمبێله لێبخوڕێت چونكه كۆمپانیاكه هێشتا كاری تێدا ده‌كات و له ساڵی ۲۰۲۱ ده‌توانێت له سه‌ر شه‌قامه‌كان لێخوڕێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق