چاوان خلیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین .
دوای ئەوەی کارمەندێکی سەر بە ئاسایشی یەکێتی بەناوی (بەشدار سەفەر حەمەد پاڵانی-لەدایک بووی ۱۹۸۹)، کە تاقانەی ٧ خوشکە، لەڕۆژی ٢٦ی نیسانی ٢٠١٩، لەسنوری چیای قەرەچۆخ، سەر بەقەزای مەخمور دەڕفێنرێت .
هاوکات ناوبراو و سێ هاوڕێی لەو کاتەی سەرقاڵی گەڕان بوون بەدوای دومبەڵاندا، لەناکاو دەکەونە بۆسەیەکی چەکدارانی داعش،
وە ئەو داعشانە لە دوایی بەدواداچوون بۆ ئامێری مۆبایلەکانی ئەو کارمەندانە،ئەو کارمەندەی ئاسایش دەڕفێنن، وە ٣ کەسەکەی دیکە ئازاد دەکەن، وە پاش ٤ ڕۆژ لەڕفاندنی شەهیدکرا، و کەمێک لەمەوبەر تەرمەکەی لەسنوری چیای قەرەچوخ بەشەهیدکراوی دۆزرایەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق