بارزان خالد - ناوەندی ھەواڵ - نوئ ژین
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران ئاگادارییه‌ك بۆ هاووڵاتیان بڵاوده‌كاته‌وه كه كه‌متر له جاران سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه.
ئەمەش دەقی راگەیاندراوەکەیە: "داوا له هاوولاتیانی خۆشه‌ویستی سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه‌وا له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌متر سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بكه‌ن بۆ راییكردنی كاره‌كانیان و مامه‌له‌ی ده‌رهێنانی مۆله‌تی شوفێری".
له به‌شێكی تری ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه : "هاووڵاتیان ئه‌گه‌ر كارێكی زۆر پێویست نه‌بێت هاوكارمان بن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجالی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی گیانی هاولاتیان، بۆ ئه‌وه‌ی دوربین له په‌تای كۆڕۆنا كه جیهانی گرتۆته‌وه، پابه‌ندبونتان سه‌لامه‌تی خۆتان و هاونیشتمانیان پارێزراو ده‌بێت".
ئەوە لە کاتێکدایە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئامادەکاریەکی کردووە بوو پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان لە توشبوون بە ڤایر‌وسی کۆرۆنا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق