بارزان خالد - ناوەندی ھەواڵ - نوئ ژین
نیكۆلاس مادورۆ سەرۆكی ڤەنزوێڵا ڕایدەگەیەنێت، ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ چەكێكی بایۆلۆجییە و لە دژی چین بەكاردەهێنرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ڤەنزوێلا لە زاری مادورۆوە بڵاویكردەوە "بەپێی ئەو توێكارییانەی لە جیهاندا كراون، دەركەوتوو كە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت وەك زنجیرەیەكی داهێنراو تەماشا بكرێت و بۆ مەبەستی جەنگی بایۆلۆجی دژ بە چین بەكاربهێنرێت".
وتیشی: "زۆر دیاردە هەن كە ئاماژە بە ڕاستی ئەم بۆچوونە دەكەن، بۆیە پێویستە بە ڕاشكاوانە باسی بكەین و زەنگی مەترسی لێبدەین لەپێناو ڕێگرتن لە بەكارهێنانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك چەك دژ بە چین و گەلانی جیهان".
بە وتەی سەرۆكی ڤەنزوێلا "شارستانی مرۆیی پێشتر ڕووبەڕووی نەخۆشی وەها نەبۆتەوە".
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە كۆتایی كانوونی یەكەمی ڕابردوو لە شاری ووهانی چینی دۆزرایەوە كە بە یەكێك لە چڕترین شارەكانی چین لەڕووی دانیشتوانەوە دادەنرێت و ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە١٢ ملیۆن كەس.
بەهۆی نەخۆشییەكەوە تائێستا نزیكەی٢٨٠٠ كەس گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی تووشبوانیش لە چین گەیشتۆتە نزیكەی ٨٠ هەزار كەس، ڤایرۆسەكەش لە زیاتر لە ٥٠ وڵاتی جیهاندا بڵاوبۆتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق