ھۆزان احمد -ناوەندی ھەواڵ- نوێ ژین
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، بڕیاردراوە.
دەوامی فەرمانبەران کەمبکرێتەوە و لە کاتژمێر٨ی بەیانی تاکو١ی پاش نیوەرۆ دەبێت، داواش لە ھاوڵاتیان کراوە سەردانیکردنی فەرمانگەکانی حکومەت کەمبکرێتەوە گەر بۆ شتێکی پێویست نەبێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، کە ئەو فەرمانە تاکو ١٠/٣/٢٠٢٠ کاری پێدەکرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق