بەهادین حسن ـ ناوندی هەواڵ ـ نوێ ژین
"کیانووش جەهانپوور" گوتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران دوایین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارەكە، تا ئێستا ٥٤ کەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتووەتە ۹۸۷ کەس، لەو رێژەیەش زۆرترین توشبووان لە شاری "تاران" و "قوم" تۆمار کراوە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران ئاشکراشی دەکات: ۱۷٥ تووشبوو بە ڤایرۆسەكە چاکبوونەتەوە،
بەپێی ئامارە فەرمیەکانیش ۲ پەرلەمانتاری دیكەی ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و تا ئێستا ۷ پەرلەمانتاری ئێرانی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرنان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق