دهۆک: قوتابخانەک بە شێوەیەکی جیاواز درێژە بە پرۆسەی خوێندن دەدات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 1 مارس 2020

دهۆک: قوتابخانەک بە شێوەیەکی جیاواز درێژە بە پرۆسەی خوێندن دەدات


بارزان خالد - ناوەندی ھەواڵ - نوئ ژین


دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ خۆ پاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری دا لە ناوەندەکانی خوێندن بۆ ماوەیەك بکرێتە پشوو، قوتابخانەیەك تایبەتی دهۆک بە شێوازێکی جیاواز لە پڕۆسەی خوێندن بەردەوام دەبێت.

مامۆستایانی کۆلیژی ئیشق لەرێی ئۆنڵاینەوە بەردەوامی بە سیستمی خوێندن دەدەن و لە پۆلی ١ی سەرەتایی تا١٢ی ئامادەیی رۆژانە لە رێی ئینتەرنێتەوە وانەکانیان وەردەگرن و لە خوێندن دانابرێن.

دوای بڕیارەکەی حکومەت مامۆستایانی ئەم قوتابخانەیە لە رێی سیستەمی( Smart Board 4K) وانەکانیان ئامادە کردوون بۆ ئەوەی لە ماڵەوەش لە قوتابیەکانیان دانەبڕێن و بەردەوامی بە خوێندن بدەن.

"شێروان عەلی"، بەرێوبەری کۆلیژەکانی ئیشق بەمیدیایەکی  راگەیاند و وتی: "پشووەکەی کە راگەیێندراوە ماوەیەکی زۆرە و بۆ ئەوەی قوتابیەکانیان لە خوێندن سارد نەبنەوە، ئێمە رێگەی دیکەمان دۆزیتەوە و لە ئێستاشدا کە لە پشوودان، بەڵام مامۆستا و قوتابیەکانیان لە رێگەی ئۆنڵاینەوە بەردەوامی بە خوێندنەکەیان دەدەن".

روونیكردەوە: "وانەکان لە رێی پلاتفۆڕمی Blackboard بڵاودەکرێنەوە کە بە نوێترین و فراوانترین تەکنۆلۆژیا دەناسرێت".

ئەوە لەکاتێکدایە کە وەزارەتی پەروەردەیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، بوو دووربوون لە ڤایروسی کۆرۆنا بۆ ماوەیەکی درێژ پشووی لە قوتابخانەکان رایگەیاندووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق