ھۆزان احمد -کەش و ھەوا -نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی گشتی وکەشناس و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوھەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داھاتوو راگەیاند.
بەگوێرەی راگەیاندراوەکە، کەشوھەوای ئەمرۆ یەکشەممە ١ی ئادار، ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو ، لە دوانیوەرۆ بارانبارین دەست پێدەکات پاشان ئاستی بارانبارین لە ھەندێ ناوچە زیاتر دەبێت و ھەورەتریشقەی لە گەڵدایە، بەفربارین ناوچە شاخاوییەکان سنوورییەکان دەگرێتەوە.
کەشوھەوای سبەینێ دووشەممە ٢ـی ئادار ، ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ دابارینی نمە باران لە ھەندێ ناوچەی جیاجیا، لەھەندێ ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفربارین ھەیە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق