ئوسامە ئەحمەد-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە، بۆیە پێویستە خۆیان بە دووربگرن لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر و ئاگاداری ئۆتۆمبیلەکانیان بن.
بەرگری شارستانی ھەولێر ڕایگەیاند: "پێویستە شۆفێران و هاوڵاتیان ماددە گازییەکان، شوشەی بۆن، چەرخی ئاگرکردنەوە و پیل لەناو ئۆتۆمبیلەکانیان جێنەهێڵن، چونکە مەترسی گڕگرتنیان هەیە و داواش لە شۆفێران دەکەین لەکاتی ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلەکانیان جامەکانی بەتەواوی دانەخەن و تەنکی بەنزینیش پڕ نەکەن".
بەرگری شارستانی هۆشداریش دەداتە شۆفێران ڕایگەیاند: "باشترە لە شەواندا بەنزین بکەنە ئۆتۆمبیلەکانەوە و پێویستە تایەی ئۆتۆمبیلیش زیاد لە پێویست هەوای تێدا نەبێت بەتایبەت لەکاتی گەشتکردندا".
ئەوە لەکاتێکدایە، ساڵانە لەکاتی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما ژمارەی ئاگر کەوتنەوە و گڕگرتنی ئۆتۆمبیل زیاتر دەبێت، پێش کەوتنەوەی ئەم مەترسیە بەرگری شارستانی ھەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە ڕوودانی ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق