نرخی نەوت بەردەوامە لە گۆڕانکاری - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 5 يوليو 2020

نرخی نەوت بەردەوامە لە گۆڕانکاری


ئوسامە ئەحمەد-ئابووری -نوێ ژین 

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٢دۆلار و ٨٠سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٤٠دۆلار و ٣٢سەنت دەفرۆشرێت.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی  نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی ١٠٪و  نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ڕێژەی  ١٣٪بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ٢٠ـی نیسانی ئەمساڵ نرخی   نەوتی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا  لە ٣٧دۆلار بۆ خوار سفرەوە دابەزی.

لەمانگی ئازاردا نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لەدوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد بەجۆرێک  نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو برێنت لە خوار ٢٥دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق