بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
هه‌شت فه‌رمانبه‌ر به‌تۆمه‌تی ساخته‌كاری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، لەلایەن دەزگای ئاسایشی عێراقەوە دەستگیرکران.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕاگەیاند: "به پشت به‌ستن به زانیاری وردی هه‌واڵگری و به‌دواداچوونی مه‌یدانی و تیمه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر ھەشت فه‌رمانبه‌ریان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگاكه ده‌ستگیركرد".
ئاماژە بەوەشکراوە: "تۆمه‌تباره‌كان له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا هه‌ستاون به ساخته‌كردنی نوسراوه‌كانی لیژنه‌ی پزیشكی و زیادكردنی رێژه‌ی برینداری قوربانیانی كرده‌وه تیرۆرستیه‌كان، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند و به رێكکه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌شێك له پزیشكه‌كان".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق