سۆزیار کەریم_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر رایگەیاند، بۆریە شکاوەکەی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر لە کاتژمێر ٤:٠٠ـی دوانیوەڕۆی دوێنێ وە، چاککراوەتەوە و تا ئێستاش لە ٪٧٠ـی گەڕەکەکان ئاویان پێگەیشتووە.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر راگەیاند: "بۆریی سەرەکی هەزار و ٥٠٠ ملیمە شکاوەکەی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ بەتەواوی چاککراوەتەوە، لە ٪٧٠ـی گەڕەکەکان ئاویان پێگەیشتووە و تا سبەینێ شەممە ئاو بە سەر سەرجەم گەڕەکەکاندا دابەش دەکرێت".
رۆژی ١٤ـی ئەم مانگە، بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی نێوان هەولێر - گۆپاڵ، بۆری ئاوی ئیفراز سێ کە قەبارەکەی مەتر و نیوێکە، کێشی نزیکەی ٨ تۆنە لە رۆژێکدا ٢٠٠ ملیۆن لیتر ئاو بۆ هەولێر دابین دەکات شکا، بەو هۆیەوە گەڕەکەکانی شۆڕش لە شەقامی ٦٠ مەترییەوە تاوەکو رێگەی کەرکووک و شەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر و بەشێکی کەسنەزان بێ ئاو بوون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق