بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی داوا لە هاووڵاتییان دەکات وەک ئەرکێکی ئایینی و نیشتیمانی، لەکاتی پێویست نەبوون سەرجەم ئامێرە کارەباییەکانیان بکوژێنەوە.
لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ھاووڵاتییانی زێدە ئازیز و خۆشەویست، وەک ئەرکێکی ئایینی و نیشیتمانی لەپێناو پاراستنی گیان و ماڵی ئێوەی ئازیز، ڕوونەدانی کارەساتی دڵ تەزێن و ئاگرکەوتنەوە تکایە لەکاتی پێویست نەبوون سەرجەم ئامێرە کارەباییەکانتان بکوژێنەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەم ھەنگاوە ھۆکاری کاریگەرە بۆ پاراستنی ئێوە و کەس و کارتان لەھەر ڕووداوێکی نەخوازراو".
لەھەرێمی کوردستاندا بەشێکی زۆری ھاووڵاتییان کێشەی کەمی کارەبایان ھەیە، بەشێک لەلایەنی پەیوەندیداری حکومی ھۆکارەکەی بەزیادەڕووی لەبەکارھێنانی کارەباوە دەگەرێنەوە لەلایەن ھاووڵاتییانەوە و دەڵێن بەشێک لە ھاووڵاتییان زێدەڕووی زۆر دەکەن لە بەکارھێنانی کارەبادا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق