سۆزیارکەریم_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
ئه‌ڵمانیا پشتگیری خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌رباره‌ی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌ڵمانیا و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا.
دكتۆر فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌ندامی شاندی عێراقی رایگه‌یاند: "چه‌ندین بابه‌تی گرنگی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌ڵمانیا و بواری ئابووری و ئه‌منی و بواری وه‌به‌رهێنان تاوتوێ كراوه".
وەزیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژەی بەوەشدا: "مه‌شقپێكردنی هێزه عێراقییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه ته‌وه‌رێكی گرنگی گفتوگۆكان بوو".
ھەروەھا، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا كردووه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و پشتگیری وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق