عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
پەڕلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی لە کەرکوک، ئیدانەی کردەوە تیرۆریستیەکەی داعشیان لە ناوچەی شەوگێڕ کرد، کە بە هۆیەوە سێ پێشمەرگە شەهید بوون، هەروەها کردەوە تیرۆریستیەکەش دەخەنە ئەستۆی حکومەتی عێڕاق".
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە ئۆفیسی ئەنجوومەنی نوێنەران لە کەرکوك ئەنجامیاندا،پەڕلەمانتارانی یەکێتی ئیدانەی کردەوە تیرۆریستیەکەی داعشیان کرد کە شەوی شەممە، ١٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠"، سێ گەنجی کورد لە گوند شەوگێڕی ناوچەی شێخ بزێنی، پاش شەهیدکردنیان بە دەستڕێژی گوللـە، پاشان لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیاندا سوتنێران، کە هەر سێکیان پێشمەرگەبوون".
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، پەرلەمانتارانی کوردی ئاماژەیان بەوەشدا، کەلە ماوەی پێشوودا تایبەت بە دۆخی کەرکوک، سەردانی وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری عێڕاق و دەزگای ئاسایشی نیشتمانیان کردووە و لە خراپی دۆخی ئەمنی شارەکە و جموجۆڵەکانی داعش ئاگادارییان کردونەتەوە".
کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی فراکسیۆنی یەکێتی لەکاتێکدایە،" کە لە شەوی شەممە، ١٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠" لە گوندی شەوگێڕ لە سنۆری پارێزگای کەرکوک سێ گەنج لەلایەن چەکدارانی داعش دەستڕێژی گوللـەیان لێکراو شەهیدکران".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق