عەزیز علی - تەندروستی - نوێ ژین
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕێژەی چاکبوونەوە نزیکەی دوو هێندەی تووشبووەکانن و لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا "٤٢٣٣" کەس چاکبوونەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٣٤٤ کەس دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٥٥ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ڕێژهی چاک بوونەوە دوو هێندەی تۆشبوونە."
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بێت، لەئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە زیاترە و بەرزبووەتەوە بۆ ٨٣.١% بوو ئەو تۆشبووانەی چاک بوونەتەوە، هەروەها لە عێراق ٤٠٠ هەزار و ١٢٤ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٣٣٢ هەزار و ٣٣٠ کەس چاکبوونەتەوە.
جێگای باسە،" لەو کاتەی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە" ٩٧٩٠ " کەس گیانیان لەدەستداوە."
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق