ھەپەگە ڕاگەیەێندراوێک بڵاودەکاتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 10 أكتوبر 2020

ھەپەگە ڕاگەیەێندراوێک بڵاودەکاتەوە



عەزیز علی - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە ڕایگەیاند، "پێنج سەربازی سوپای تورکیایان کوشتووە و سێ بارەگای ئەو وڵاتەشیان لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان لەناوبردووە."

لە ڕاگەیێنراوێکدا هێزەکانی پاراستنی گەڵ هەپەگە، ڕایگەیاند: "کاتژمێر ١ـی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو، لە ئەنجامی چەند چالاکییەکی گەریلاکانیان دژی سوپای تورکیا لە گردی کۆردینە لە ناوچەی حەفتانین، توانیویانە دوو بارەگای تورکیا لەناو ببەن و سەرجەم سەربازانی ناو بارەگاکەش بکۆژرێن".

گەر چی لەو چالاکییەیاندا هەپەگە هیچ ئاماژەیەکی بە ژمارەی ئەو سەربازانە نەکردووە کە لەو چالاکییەدا کوژراون، بەڵام ئاشکرایکردووە کە هەر لەسەر هەمان گرد  بارەگایەکی دیکەی سوپای تورکیای سوتێندراوە و لەناوبراوە و پێنج سەرباز کوژراون".

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە،" کاتژمێر ١٢ بۆ١:٣٠ خولەکی ڕۆژی ڕابردوو، مەیدانی  "گەلیی جولەمێرگ و کوڕەژاو لە زەب" لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردومانکراوە، هەروەها کاتژمێر ١١:٣٠ خولەک بۆ ١٢ـی نیوەڕۆی ٧ـی ئەم مانگە، فڕۆکەکانی تورکیا دەورووبەری گوندی ڕوسێ لە بەکتۆریایان بۆردومانکردووە، بەڵام لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانیان نەکەوتووە".

جێگای باسە، لە ڕۆژی ١٥ـی حوزەیرانی ئەمساڵ وەزارەتی بەرگری تورکیا بەسەر پەرشتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی بەناوی "چڕنوکی هەڵۆ" بۆ سەر سنۆرەکانی هەرێمی کوردستان، بەبیانووی لێدان لە گەریلاکانی"پەکەکە"
دەستپێکرد هەر دوو ڕۆژ دواتر ئۆپەراسیۆنێکی تری زەمینی بەناوی "چنگی پڵنگ" لە ناوچەی حەفتانین لە سنوری زاخۆ دەستپێکرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق