مریەم احمد ــ ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی هەولێر راگەیەندراوێکی لەبارەی کوشتنی بەڕێوەبەری ئاسایشی سەرزێڕی بڵاوکردووە گووتی " لەلایەن پەکەکەوە تیرۆر کراوە و پێشتریش هەڕەشەی تیرۆرکردنیان لێکردبوو".
ئەمڕۆ ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۱۰ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۰، "غازی ساڵح ئالیخان" بەرپرسی ئاسایشی دەروازەی سەرزێڕی، لە گوندی بیگداودا ، بەدەستێکی ڕەش تیرۆر کرا.
ئاسایشی گشتیی هەولێر لەبارەی کوژرانی غازی ساڵح ئەوەشی گووت: "دوای لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنە، دەرکەوت کە لەلایەن پەکەکەوە تیرۆر کراوە و پێشتریش بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی تیرۆرکردنیان لێکردبوو".
ئاسایشی گشتیی هەولێر سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوەدەی شەهید "غازی ساڵح ئالیخان" دەکات، دەلێت: "بەتووندی ئیدانەی ئەم کارە تیرۆریستییە ترسنۆکانە دەکەین و ئەم کردەوە تیرۆریستییە بێ وەڵام نابێت."
هەروەها داوا لە هاونیشتمانیان وخەڵکی دڵسۆزی هەرێمی کوردستانیش دەکەین لە ئاست ئەم کارە تیرۆریستیە، هەڵوێستیان هەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق