شۆڕەش هەرکی_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
هەرێمی کوردستان دەولەمەندە بە شوێنی جوگرافی و کەش و هەوای گونجاو بۆ کشتوکاڵکردن و جۆرەها بەروبوومی سەوزە و میوە، بەڵام تاوەکو ئێستا زۆر گرنگی بە بەرهەمی خۆماڵی نەدراوە.
بەشێوەیەکی گشتی بەرهەمی ناوخۆ لە وەرزی هاویندا وەک: سەوزە و میوە پێدەگات، ئەم ساڵ رێژەیەکی زۆر لە سەوزە و میوەی خۆمالی پێگەیشت و بەرهەم هات.
یەکێک لەو بەرهەمانە "تەماتە" بوو، کە لە کۆتایی مانگی ٥ سەرەتای مانگی ٦ هاتە بازاڕ، کە ساڵانە مەزندە دەکرێت ۱۰ هەزار تۆن تەماتە لە ولاتانی دراوسێ وە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئەوەی جێگای داخ و خەمێکی زۆر بوو، خاوەن زەوی و جوتیارەکان تووشی زەرەرێکی زۆر هاتن و " تەماتە"ـیان زۆر بەهەرزانی فرۆشتەوە، تەنانەت سندوقێک تەماتە بوو بە هەزار دینار.
لەچەند شوێنێکی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا تەماتە بەرهەم دەهێنن، لە ناحیەی سیدەکان جوتیارەکان لە کۆتایی مانگی "٥"ـوە دەست بە چاندنی دەکەن و لە مانگی "٩"ـوە بەرهەم دێت و دەیخەنە بازەرکانەوە، تەنانەت کە ئێستا چەند رۆژێک لە مانگی ١٠ رۆیشتووە ئەوان خەریکی لێکردنەوەی تەماتەن، ئەمەش بەهۆی بە پیتی خاک و ئاو و هەوای دەڤەرەکە، نرخی تەماتە گران دەبێت لە چەند مانگی رابردوودا و خاوەن زەوی و جوتیاریش قازانج دەکەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە بەشێوەیەکی باش سوود لە بەرهەمی خۆماڵی وەربگرێت بەتایبەتی تەماتە، کە دەشێت بیکات بە دۆشاو و کارگەی بۆ دروست بکات، کە لە ڕووی تەندروستی زۆر باشتر و بەسوود ترە وەک ئەوەی لە دەرەوە هاوردە بکرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق