شوان امین_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی دۆمیز لە كەركووك ئاشكرایكرد، كە لەلایەن كوڕێكی تەمەن ۱٦ ساڵانەوە، دەستدرێژیی سێكسی كراوەتە سەر كچێكی تەمەن ۱۰ ساڵان و تۆمەتبارەكە دەستگیر كراوە.
عەقید یووسف ساڵح، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی دۆمیزی كەركووك ڕاگەیاند: "لە گەڕەكی "ئەسرا و مەفقودین"ـی شارەكە، كچێكی تەمەن ۱۰ ساڵ، بە ناوی "س، ن، ت"ـە، كە باوكی توركمانە و دایكی كوردە، لەلایەن كوڕێكی بە نەتەوە عەرەب بەناوی "ع، ف، ع"تەمەن ۱٦ ساڵ، لە ماڵێكدا دەستدرێژیی سێكسیی دەكاتە سەر ئەو كچە و دواتریش دەستگیر كراوە".
ناوبراو باسی لەوەشکرد:" دوای لێكۆڵینەوەكانمان بۆمان دەركەوت كە چەند رۆژێك بوو ئەو كوڕە چاودێریی ئەو كچەی كردووە، دواتر بەزۆرەملێ بردوویەتیە ماڵێكەوە و بە پێی ڕاپۆرتی پزیشكی، ئەو كوڕە دەستدرێژی سێكسی تەواوی كردووەتە سەر كچەكە".
شایەنی باسە، ئەمە یەکەم حاڵەت نیە کە ڕوودەدات بۆیەش ڕێکخراوی ژنان هەمیشە لەهەوڵی ئەوەدان حاڵەتەکانی دەست درێژیکردنە سەر کچ و ژنان کەم بکەنەوە و کۆمەڵگا وشیاربکەنەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق