گەنجێکی کورد ئەپڵیکەیشنێکی جیاواز دروست دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 10 أكتوبر 2020

گەنجێکی کورد ئەپڵیکەیشنێکی جیاواز دروست دەکات

 


عەزیز علی - تەکنەڵۆژیا - نوێ ژین

گەنجێكی قەزای ئاكرێ ڕایگەیاند، دوای سێ ساڵ كاركردنم، توانیم ئەپڵیكەیشنێكی كۆمەڵایەتی دروست بكەم کە وەك فەیسبووك و ئینستاگرام كار بکات.


عومەر ڕەفعەت، گەنجێكی تەمەن ٢٤ ساڵانەیە و خەلکی قەزای ئاكرێیە ڕایگەیاند: "دەرچووی بەشی تەكنەلۆژیای زانیاریی پەیمانگەی زاخۆم، پاش تەواو کردنی خوێندنی پەیمانگا هەولی داوە خۆی فێری کارێکی تر بکەم، تا دواجار دوای سێ ساڵ كاركردن، توانیم ئەپڵیكەیشنێكی كۆمەڵایەتی دروست بكەم، كە وەك فەیسبووك و ئینستاگرام كار دەكات".


ناوبراو ووتیشی: "دوای دەرچوونم لە پەیمانگە، بیرم لەوە كردەوە كارێكی نوێ بكەم و خەونەکەم هاتەدی و دوای سێ ساڵ كاركردنی بەردەوام توانیم ئەپڵیكەیشنێك بە ناوی "بەندل" دروست بکەم كە ئەپڵیكەیشنێكی كۆمەڵایەتیە و بەكارهێنەرانی دەتوانن وێنە بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر بڵاو بكەنەوە و بەشی نامەناردنیشی هەیە، هەروەها دەتوانن وێنە و ڤیدیۆی هەمیشەییشی تێدا پۆست بكەن و بۆ یەكتری بنێرن".


عومەر ڕەفعەت ئاماژەی بەوەشكرد: "ئێستا ئەپڵیكەیشنەكە تەواو بووە و تەنیا كاراكردنی ماوە، بەڵام پێویستی بە بڕی ٣٠ هەزار دۆلارە، چونكە بە چەند سیستەمێكی جۆراوجۆر كارا دەكرێ".





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق