داهاتى هەرێم و مووچەى فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 28 أكتوبر 2020

داهاتى هەرێم و مووچەى فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت


 




عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین



سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕایدەگەینێت، داهاتی هەرێم لە مانگێک دا نزیک بە " تڕلیۆنێک و دوو سەد ملیار دینارە"، و ئەگەر نەمتوانی ئەوە بسەلمێنم، دەست لە ئەندامێتی پەڕلەمان دەكشێنمەوە.



لە ڕاگەینراوێک دا لە تۆڕی کۆمەلایەی فەیسبووک، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی  عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەڕلەمانی كوردستان دەڵێت:"داهاتی مانگێكی هەرێمی كوردستان بە نەوتی و نانەوتیەوە، نزیك بە "ترلیۆنێك و دوو سەد ملیار دینارە" و بەڵام داهاتاکان لە دەستێكی ئەمیندا نین".


ناوبراو دەشڵێت، چەندین جار وەک دڵسۆزی و خەمخۆری بۆ خەڵك، پێشنیازمان كردبوو كە بابەتی دارایی بدرێتە دەستی ئێمە تا چارەسەری بكەین، بەڵام پێشنیازەکەمان ڕەتکرایەوە و ئەمڕۆش جارێكی دیكە بە هەمان ئەو مەبەستەی  پێشووتر ئەو داوایەم لە هۆڵی پەڕلەمان کرد و  حكومەتم خستەوە بەردەم ئەو بەرپرسیارێتییە".


 

ئەو سەرۆک فراکسیۆنە ئەوەشی خستە ڕوو، داهاتی هەرێمی كوردستان هێندە زۆرە بەشی مووچەی تەواو دەكات، ئەگەر نەیتوانی ئەوە بسەلمێنێ، دەست لە ئەندامێتی پەڕلەمان دەكشێنێتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق