عەزیز علی _ ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پشدەر ڕایدەگەینێت، ئاگەداریەک دەداتە دەرچووانی دوو بەشی کۆلێژی جیا کەلە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ناو نووسین دەست پێدەکات.
لە ڕاگەیەنراوێک دا هەڵکەوت عەبدوڵڵا، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پشدەر ڕایگەیاند:" ئاگاداری دەرچووانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی پسپۆڕی پەروەردەی تایبەت و کۆلێژی ئاداب پسپۆڕی کۆمەڵناسی دەکەینەوە ڕۆژی یەکشەممە،١ـی ١١ـی ٢٠٢٠" سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری بۆ دامەزراندن وەک وانەبێژ بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١، لە قوتابخانە بنەڕەتییەکان".
ناوبراو جەختیشی کردەوە،" تەنیا لەم ڕێکەوتەدا فۆڕم پڕ دەکرێتەوە و پێویستە ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات دانیشتووی قەزای پشدەر بێت و کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی و پشتگیری دەرچوونی پێبێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق