مەریەم ئەحمەد ــ ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین
پۆلیسی هه‌ولێر رایگەیاند: ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ستمان به‌سه‌ر ده‌یان دامبۆكس و چه‌قۆدا گرت.
هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یاند،"لە هەڵمەتێكدا به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، دەستیان بەسەر دەیان دامبۆكس و چەقۆدا گرت، كە لە هەندێك شوێن كڕین و فرۆشتنیان پێوەکردبوو.
هەروەها، ئەوەشی گوت: بەردەوام دەبین تا دیاردەی فرۆشتن و هەڵگرتنی چەقۆ و دامبۆكس و سەرجەم ئامرازە قەدەغەكراوەكان لە هەرێمی کوردستان بنبڕ بكرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق