زیاد خەسرۆ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
ئەمڕۆ شەممە "۲۹ی حوزەیرانی ۲۰۱۹"عەبدولغەنی عەلی یەحیا، نووسەر و شیکاری سیاسی کورد کۆچی دوایی کرد.
کۆدۆ بۆتانی" کوڕی عەبدولغەنی عەلی یەحیا،لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند"
ئەمڕۆ شەمە"۲۹ی حوزەیرانی۲۰۱۹" مامۆستا (عەبدولغەنی عەلی یەحیا) کۆچی دوایی کردووە.
هەروەها"یەکێتی نووسەرانی کورد/ لقی هەولێر، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵی کۆچی دوایی ئەو نووسەرە، هاوخەمی خۆیانی دەربڕیووە.
"عەبدولغەنی عەلی یەحیا"لە ساڵی"۱۹٤۳"لە گوندی "گردەپان" سەر بە قەزای ئاکرێ لە دایکبووە و قۆناغەکانی خوێندنی لە شاری مووسڵ تەواوکردووە.